May 04, 2024 08:50 Asia/Tehran

ژێدەرە میدیاییەکان ئەمڕۆ هەینی باسی وەبەر هێرشی مووشەکی کەوتنی بنکەی ستراتژیکی "میرۆن"ـیان کرد کە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودایە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکان، ناوچەی «جبل الجرمق» لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کە بنکەی ستراتژیکی "میرۆن"ـیشی تێدا هەڵکەوتووە، لەلایەن حیزبوڵلای لوبنانەوە مووشەکباران کرا. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی لەم بارەوە ڕایانگەیاند کە دە مووشەک لە خاکی لوبنانەوە هاویژراوە بەرەو بنکەی "میرۆن" . میدیاکان هەروەها وێنە و گرتەگەلێیان بڵاو کردۆتەوە. بنکەی "میرۆن" پێشتریش چەن جار وەبەر هێرشی حیزبوڵلای لوبنان کەتوووە.

میدیا زایۆنییەکانیش بەجاران دانیان ناوە بەوەیدا کە حیزبوڵلا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودا بەرامبەر بە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی باندەستە و سوپای ئیسراییل لەم ناوچەیەدا تەواو کەوتۆتە داوەوە و هیچی لە دەست نایە. 

سەرپەیڤ