May 16, 2024 13:45 Asia/Tehran

دوابەدوای پەلاماری قورسی خۆڕاگریی لوبنان بۆسەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو، زەنگی وشداریی لەو ناوچانە لێدرا. لە وێنەی ئامانجەکانی ئەو پەلامارانە، پێگەی ستراتژیکی"مێرۆن"ـە.

زەنگەکانی وشداریی لە شارۆچکەی "کریات شمونە"ی رژیمی زایۆنیستی، ناوچە داگیرکراوەکانی "سهل الحولە"، ناوچەگەلێک لە "ئەلجەلیلی سەرەوە"و ناوچە باکوریەکانی دیکەی فەلەستینی داگیرکراو، لێدرا.

میدیا عیبری زمانەکانش ڕایانگەیاند، پەنجا مووشەک لە باشوری لوبنانەوە گیرایە پێگەکانی رژێمی زایۆنیستی لە ئەلجەلیلی سەرەوەو ئەسبەع ئەلجەلیل و هاکات لەگەڵ ئەو مووشەکبارانە، دەورووبەری سەربازگەی "برانیت" بە مووشەکێکی قورس، کرایە ئامانج.

میدیا زایۆنییەکان ڕایانگەیاند، لانیکەم پازدە مووشەک لە لوبنانەوە گیرایە چیای مێرۆن و ئامانجێکی سەربازیی رژێمی زایۆنیستی لەو چیایە کراوەتە ئامانج.

پەیامنێری ئەلمەیادین ڕایگەیاند، مووشەکە هاوێژراوەکان لە باشوری لوبنانەوە، بورجێکی چاودێریی ئاسمانیان لە چیای مێرۆن پێکاوە. ئەو میدیایانە ڕایانگەیاند، زەنگەکانی وشداریی سەرلەنوێ لە زۆربەی شارۆچکە زایۆنییەکان، لێدراوە.

پەیامنێری ئەلمەیادین هەروەها باسی دزەی جێی گومانی چەندین درۆنی کرد لە لوبنانەوە بۆنێو ئەسبەع ئەلجەلیل و لەدرێژەی ڕاپۆرەکەیدا ڕایگەیاند، پێگەیەکی رژێمی زایۆنیستی لە مەزراکانی شەبعا راستەوخۆ لەناوخۆی لوبنانەوە، کرایەئامانج.

سەرپەیڤ