هەڵمەتی مووشەکیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنی
حیزبوڵڵای لوبنان جارێکی دیکە، پێگەکانی سوپای رژێمی زایۆنی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی بەئامانج گرت.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززەو یارمەتیدانی خۆڕاگریی بوێرانەو ئازایانەی ئەوان، خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە کاتژمێر ٩ و٤٥خولەکی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شوێنی گردبوونەوەی چەکدارانی سوپای دوژمنی زایۆنی لە سەربازگەی "برانیت" ی مووشەکباران کردو زیانێکی زۆری پێگەیاند.
پێگەی سوپای رژێمی داگیرکەری ئسیرائیل لە شارۆچکەی زایۆنی نشینی "ئەلمەتەلە" لەباکوری فەلەستینی داگیرکراویش کەوتەبەر هێرشی حیزبوڵڵا.
تائێستا دەیان هەزار زایۆنی لەترسی هێرشەکانی خۆراگریی لە شارۆچکە سنورییەکانی لوبنان چوونەدەر و سێ لەشکری ئەو رژێمەش لەباکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، شکستیان هێناوەو پەکیان کەوتووە.