دیداروچاوپیکەوتنی کاربەدەستانی وڵاتانی بیانی بەشداربوولەڕێ وڕەسمی ڕێزنانی شەهادەتی ڕەئیسی لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش
ژمارەیەک لە کاربەدەستانی وڵاتانی بیانی بەشداربوو لە ڕێ وڕەسمی ڕێزنانی شەهادەتی ڕەئیسی سەرۆکی کۆماری ئێرانی ئیسلامی ،بەهاتن بۆ وڵاتەکەمان بۆبەشداری کردن لەم ڕێ وڕەسمە لەگەڵ ڕێبەری شۆڕش دیداروچاوپێکەوتنیان کرد
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەڕێزنیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاوشاندی هاوڕێ کە ساعەتێک لەمەوپیش بۆ بەشداری کردن لەڕێ وڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی شەهید دکتۆر ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتبووە وڵاتەکەمان، بەرلەنێوەڕووی ئەمڕۆ لەدیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بەنوێنەرایەتی لە حکۆمەت وخەڵکی ئەووڵاتە،ئەم کارەساتەی لە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ونەتەوەی ئێران سەرەخۆشی کرد. ڕێبەری شۆڕش لە چاوپێکەوتنی بەڕێزپاشینیان : سەرۆک کۆماری ئێمە سەبارەت بە پرس ومەسەلەی سنووری هاوپێوەند بە ئەرمەنستان وڕووداوەکانی دەوروبەری ئەم پرس ومەسەلە، زۆرهەستێاربوو ودەبێ ئەم هەستێاریەتی وچاودێریانە هەروا لەبەرچاو بگیردرین.حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە هاوخەمی دەربڕینی ئەرمەنستان ، ئاماژەی دایە هاوبەشیە مێژوویی وجوگرافیاییەکان وبەرژەوەندی هاوبەشی ئێران وئەرمەنستان ووتیان: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەپێی پەرەی ڕۆژلەڕٶژزیاتری پێوەندی لەگەڵ ئەرمەنستان ، لەژێر ڕێنوێنی بەڕێزمۆخبیر بەردەوام دەبێت. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە پیداگری سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان لەمەڕ بەستراتژی بوونی پێوەندی دوو وڵات وتیان: پیداگری من بە پێی پەرەی هاوکاریەکان بەچاودێری کردن بە سەربەستراتژی بوونی پێوەندیەکانە بەڵام گرینگ ئەمەیە کە پێوەندی ئێران وئەرمینیا ناڕازی زۆری هەیە کەهەربەپێی ئەمە دەبێ پرس ومەسەلەی هاوپێوەند بە دوو وڵات بە سەرنج وچاودێریەوە ئەنجام بێت. حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وتیشیان: سەرۆک کۆماری ئێمە سەربارەت بە پرس ومەسەلەی سنووری هاوپێوەند بە ئەرمینیا ورووداوەکانی دەوروبەری ئەم پرسە، زۆر هەستێاربوو ودەبێ ئەم هەستێارەتی وچاودێریانە هەروا لەبەرچاوبگیردرێن وئێمە دەبێ خۆمان بتوانین بەرژەوەندی خۆمان دابین بکەین. بەڕێزنیکول پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیایش لەم دیدارەدا وتی: ئێمە لە بیستنی هەواڵی کۆچی سەرۆک کۆمار ووەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ویاوەرەکانیان لەکارەساتی ئاسمانی زۆرپەشوکاین بەڵام هەربەوجۆرە کە بەڕێزتان وتتان ، دڵنیاین کە لەژێر ڕێنوینیەکان وڕێبەرایەتی ئێوە هیچ کێشە وگرفتێک لەکاروباری ئێران بەدی ناێت.