May 23, 2024 10:15 Asia/Tehran

خەباتکارانی حیزبوڵڵا لە چەند هەڵمەتدا، پێگەکانی سوپای رژیمی زایۆنیان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی لوبنان و باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین، بە رۆکێت و مووشەک کردە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، پێگەیەکی رژێمی زایۆنی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی "شەبعا" وهەروەها پێگەی سەربازیی"ئەلبەغدادی" بەمووشەکی دژە زرێ بەئامانج گرتووە.

حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی دیکەدا، پێگەی "ئەلسماقە"ی لە بەرزاییە داگیرکراوەکانی "کەفەرشوبا" پێکا. خەباتکارانی حیزبوڵڵا هەروەها بینایەکی داگیرکەرانیان لە شاارۆچکەی زایۆنی نشینی "کەفەر گەلعادی" مووشەکباران کرد.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی هەروەها ئیدیعایان کرد، لە شارۆچکەکانی "حانیتا"، "ڕوش هنیکرا" و "شلومی" هەڵکەوتوو لە نزیک سنوری لوبنان، زەنگی مەترسیی لێدراوە.

سەرپەیڤ