May 23, 2024 13:30 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: شەهید ڕەئیسی، کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و لایەنگری خۆڕاگریی بوو

یەکێ لە بەرپرسانی حیزبوڵڵای لوبنان، شەهید "سەید ئیبڕاهیمی ڕەئیسی" ، بە کەسایەتییەکی جەماوەری، شۆڕشگێڕ و لایەنگری خۆڕاگریی ئیسلامیی وەسف کرد کەتوانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەدا، پەیوەندیی دۆستانە دامەزرێنێ.

"حوسێن رحاڵ" بەرپرسی یەکەی کەشی سایبریی حیزبوڵڵا وێڕای ئاماژە بە بەڕێکرانی پڕشکۆی شەهیدانی خزمەت لە شارە جیاجیاکانی ئێران، وتی: ئێمە شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بەڕێکرانی جەماوەریی پڕشکۆی ئیبراهیمی ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری شەهیدو هاوڕێکانی ئەوین کە زۆر بەدەگمەن وەها شتێک لە بەڕێکرانی تەرمی سەرۆکی وڵاتێک ڕوو دەدا.

ناوبراو وتیشی: ئەمڕۆ، خەڵکی ئێران بە سۆزەوە میوانداری تەرمی بەڕێز رەئیسی و هاوڕێکانی ئەون و ئەمەش، سەلمێنەری ئەمەگداریی گەلێکە بەرامبەر کەسایەتییەک کە خۆشیان دەویست و بەگوێرەی وەسف کردنی ڕێبەری شۆڕش، کەسێک کە خزمەتگوزاری ئەوان بوو.

رحاڵ هەروەها وتی: من سەفەری بەڕێز رەئیسی بۆ لوبنانم لەبیرە لە ساڵی٢٠١٨دا و لەوکاتەدا بەڕێزی، سەرپەرشتیی ئاستانی قودسی رەزەوی لەئەستۆ بوو و ئێمە شایەتی ئەڤین وخۆشەویستیی بەڕێزیان بووین بەرامبەر خەباتکارانی خۆڕاگریی ئیسلامی.

ناوبراو پێی داگرت: من سوپاسی کۆماری ئیسلامی و شەهید رەئیسی دەکەم لەبەر پشتگرییان لە خۆراگریی ئیسلامی لەهەمبەر دوژمنی زایۆنی کە داکۆکی رۆژاواو ئەمریکای لەپشتە.

رحاڵ، رەئیسی بە کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و جیهانی و خاوەن شووناسێکی دیار وەسف کرد کە هەموو تایبەتمەندییە شازەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە کردەوەکانییەوە دیار بوو.

سەرپەیڤ