May 23, 2024 17:16 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری شەهیدو حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران، رۆڵێکی گرینگیان بوو لە پشتگریی لە ئارمانجی فەلەستین و بەرەڤانی لە خەڵکی یەمەن.

"فەزاڵ ئەبووتالب" ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵا لە توئیتەردا نووسی: لەکاتی ئامادەبوونمان لە باڵوێزخانەی ئێران لە سەنعا، بۆعەرزی سەرەخۆشی، هاوڕێی شاندێک پێکهاتوو لە، موفتی کۆماری یەمەن، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئەمینداری گشتی و نووسینگەی سیاسیی ئەنساروڵڵا، لە دەفتەرێکدا کە لەوێ دانرابوو، نووسیمان:

"ماڵئاوایی لەژیانی ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆک کۆماری شەهیدو حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی شەهیدی ئێران، کارەساتێکی گەورەیە بۆ موسڵمانان. ئەو دوو شەهیدە، نمونەی پێشکەوتووی بەئاگابوون، چاودڵ ڕوونی و قەبووڵکردنی بەرپرسایەتی جەهادئاسای بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی بوون و رۆڵێکی گرینگیان بوو لە پشتگریی کردنی ئارمانجی فەلەستین و بەرەڤانی لە خەڵکی یەمەن."

سەرپەیڤ