May 25, 2024 10:50 Asia/Tehran

لە ڕاگەیاندراوی خۆپیشاندەرانی بەملوێن کەسی ئەمڕۆی سەنعا بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕێکانی لەئاکامی ڕوداوی بەژانی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەیان، سەرەخۆشیان کرد لە ڕەهبەرو گەل و حکومەتی ئیسلامی ئێران.

هاوکات لە بڕیارنامەی خۆپیشاندانە بەملوێن کەسیه کەی سەنعادا وتراوە داوا لە سەرجەمی خەڵکی جیهان و ئازادیخوازانی مرۆڤایەتی دەکەین تاکوو بە چەکی بایکۆتی ئابوری کەلوپەلی ئەمریکی و زایۆنیستی و کۆمپانیە لایەنگرەکانیان چالاک بکەن.

لەو بڕیارنامەدا پێداگری کراوە کە خۆپیشاندەرانی بەملوێن کەسی ئەمڕۆی سەنعا بەبۆنەی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕێکانی لەئاکامی ڕوداوی بەژانی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەیان، دیسانەوە خوازیاری کردنەوەی بازگەی وشکانی ئه منین تاکوو ئەو دەرفەتەمان بۆ بڕەخسێنێ بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ برا جیهادگەرە فەلەستینیەکانمان بەشداری شەر بین بەدژی ڕژیمی زایۆنیست.

لەو بڕیارنامەدا وتراوە کە ئێمە پیرۆزباییش  دەکەین بەبۆنەی هەڵمەتی قارەمانانەی خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی لە فەلەستین و لوبنان و عێراق کە بە تەمای خودا بەردەوام پەرە دەستێنێ. 

سەرپەیڤ