May 25, 2024 11:45 Asia/Tehran

سەید حەسەن نەسروڵڵای سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەمیانەی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ڕوداوی شەهیدبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوڕێکانی لە حسینیەی سەیدوشوهەدای زاحیەی بەیرووت وتی ڕەئیسی لە سەرجەمی پلەو پۆستەکانی دا هێماو خزمەتگوزاری وڵاتەکەی بوو.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێمە هەنوکە لە جێژنی خۆڕاگری و ڕزگارکردن داین بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند کە لەبەر ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ ڕۆژانی ماتەمینی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و شەهید حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەمساڵ ئاهەنگی جێژنی خۆڕاگری و ساڵهاتی ڕزگارکردنی باشوری لوبنان لە چنگ داگیرکاری زایۆنیستەکان بەڕێوە نەچوو.

ناوبراو وتی: ئەو کارەساتە بە مەحزەری ساحیبوزەمان و حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و مەرجەعە پایەبەرزەکان و گەلی خۆڕاگرو ئازیزی ئێران و بەرپراسان و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە سەرەخۆشی دەکەم و پێویستە شەهید ڕەئیسی وەک هێمایەک لەسەرجەم شوێن و بەرپرسایەتیەکان دا سەیر بکەین.

سەرپەیڤ