حیزبوڵڵای لوبنان پێگەی چەکدارانی زایۆنیستی وەبەر هیرش دا
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان دیسانەوە پێگەی چەکدارانی زایۆنیستی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو کردە ئامانج.
میدیای شەڕی ڕژیمی زایۆنیست لە ڕاگەیاندراوێک دا ئەو ڕوداوەی پشتڕاست کردەوە کە لە ناوچەی سنوری باشوری لوبنان ڕوی داو ڕایگەیاند کە خەباتگێرانی حیزبوڵڵا لەدوای دەستنیشانی وردی جموجووڵی چەکدارانی زایۆنیست لە ناووچەی سنوری بەیاز بەلیدا بەوردی و بە تۆپخانە کوتاوە.
ئەو ناوندە هەواڵدەریە هیچ ئاماژیەکی نەکردوە بە وردەکاری و ڕێژەی زیان و کوژرانی زایۆنیستەکان.
حیزبوڵای لوبنان ڕۆژی سێ شەمیش بنکەیەکی ئەرتەشی زایۆنیستەکانی لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو بەمووشەکی ڕێنوێنکار کردبوە ئامانج.
حیزبوڵڵا لەو ڕاگەیاندراوەدا وتویەتی کە بنکەی چەکدارانی ڕامیای ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لە باکوری خاکی داگیرکراوی نزیک سنوری لوبنانی وەبەر هێرش داوەو زیانێکی زۆری لێداوە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە لەو هەڵمەتەدا لە موشەکی ڕێنوێنکارو جبەخانە کەڵکوەرگیراوە بۆ کوتانی کۆگەی چەکدارانی زایۆنیست.