هەڵمەتی بەربڵاوی ئەرتەشی یەمەن لەنێو دەریای سورو مەدیترانەو عەرەب
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر شەش کەشتی نێو دەریای عەرەب و سور و مەدیترانە.
سەرتیپ یەحیا سەریح" وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیزی دەریاوانی و یەکهی خۆفڕی و مووشەکی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە پاڵپشتی خودای مەزن شەش هەڵمەتی بەڕیوە برد وتیشی سێ هەڵمەتی سەربازیان لەنێو دەریای سور بەڕێوە چوە، کە لەیەکەمیان دا کەشتیەکی لاکس" بەشیوەی ڕاستەوخۆ کراوەتە ئامانج و تەواو تێکشکێندراوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە سێ هەڵمەتیشیان بەهۆی کەڵکوەرگرتن لە چەند موشەکی دەریاوانی و بالستیک و خۆفڕی بەڕێوە چوە وتیشی لە دووهەم هەڵمەت دا کەشتی مۆریا و لە هەڵمەتی سێهەمیش دا کەشتی سیلایدی وەبەر هێرش دراون. سەریع ڕایگەیاند کە هێزی چەکداری وڵاتەکەی دوو هەڵمەتی دیکەشی بەرێوە برد کە تێیاندا دوو ناوگانی ئەمریکی ئیلباو مێرسک هارتفۆرد بەهۆی چەند موشیک و خۆفڕەوە لەنێو دەریای عەرەب کرانە ئامانج و شەشەم هەڵمەتیش بەهۆی موشەکی باڵدار، ناوگانی ئانتۆنیا میرنوا - لەنێو دەریای مەدیترانە کردە ئامانج و سەرجەمی ئەو کەشتیانەش لەبەر پێشێلی قەدەخهی چوون بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو وەبەر هێرش دراون.