ڕاگەیەندراوی ئەرتەشی یەمەن سەبارەت بە پەلاماردرانی گه می فرۆکەهەڵگری ئایزێنهاوێر
هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە پەلاماردرانی گه می فرۆکەهەڵگری ئایزێنهاوێری ئەمریکا لەنێو دەریای سور لە کاردانەوە بە دەستدرێکاریەکانی شەوی رابردوی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر وڵاتەکەیان بڵاو کردەوە.
"یەحیا سەریع"ی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەرتەشی یەمەن، وێرای ئاماژە بە دڕندەکاریەکانی سەوی رابردوی ئەمریکاو ئینگلیز لە هەڵکوتانەسەر چەند پارێزگەی وڵاتەکەی کە شازدە شەهیدو چلو یەک برینداری ڵیکەوتەوە وتی: لەوڵامی ئەو دەستدرێژکاریانە و بەئاراستەی لایەنگری لەخەڵکی فەلەستین و غەزە هێزی موشەکی و دەریاڤانی ئەرتەشی یەمەن هەڵمەتێکی سەربازی هاوبەشیان بۆسەر کو پاپوری فرۆکەهەڵگری ئایزێنهاوێی ئەمریکا لەنێو دەریای سور بەڕێوە بردو بێگومان هێزە چەکدارەکانمان هیچ دودڵیەک ناکەن لە وڵام دانەوەی ڕاستەوخۆو خێرای هەرچەشنە دەستدرێژکاریەکی نوێ بۆسەر خاکی وڵاتەکەیان و سەرجەم سەرچاوەکانی هەڕەشەو ئامانجە دوژمنکارە ئەمریکی و ئینگلیزیەکان لەنێو دەریاکانی سوورو عەرەب دەکەنە ئامانج.
ناوبراو پێداگری کرد کە ئەو پەلامارانە بۆسەر یەمەن بووە هۆی زیان گەیشتن بە بینای ڕادیۆ حوده یدەو بینای گاردی کەناری لە بەندەری سەلیف" زیانیش گەیشتە چەند کەشتیەکی بازرگانی لەو بەندەرەو هەربۆیە ئەو هەڵمەتە بەئاشکرا کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیلەو سەرجەمی یاساو ڕێوشوێنە نێودەوڵەتیەکانی پێشێل کردوەو بەتەوای بە تاوانی نێو شەڕە دێتە ئەژمار.