پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکی ئینگلیزی بۆسەر ڕۆژئاوای یەمەن ٢کوژراوو ١٠برینداری لێکەوتەوە
ئەو ژومارە کوژراوو بریندارە ئاکامی یەکەمی قوربانیەکانی ئەو هەڵمەتەیە.
لەو پەلامارەدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوە چوو بینای ڕادیۆ لە شاری حوک"ی پارێزگەی حەدیدەی ڕۆژئاوای یەمەن لەلایەن فڕۆکە سەرکەرە ئینگلیزی و ئەمریکیەکانەوە کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ هەروەها ناوچە باکوری و باشوری سەنعا شەش جار بۆردومان کران.
کەناڵی مەیادینیش لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە دەڤەری نەهدینی شاری سیعین"ی باشووری پێتەخت و و دەوری فڕگە نێودەوڵەتیەکەی ئەو وڵاتە شەش جار لەلایەن ئەو فڕۆکانەوە بۆردومان کراو دوو ڕۆژ لەمەو بەریش ناوچەی حەبانە ڕۆژئاوای پارێزگەی حەدیدە دوو جار بۆردومان کرا.
شایانی باسە کە هەواڵدەری مەسیرە ڕایگەیاند کە لەئاکام پەلاماری ئەمریکا و ئینگلیز بۆسەر بینای ڕادیۆی شاری حوکی پارێزگەی حەدیدەی یەمەن ڕێژەی شەهیدەکان گەیشتونە چواردە کەس و زۆرتر لە سی کەسیش بریندار بوون.