خەڵکی ئۆردۆن داواکاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکا بوون لە وڵاتەکەیان
خەڵکی ئۆردۆن بە وەڕێخستنی خۆپیشاندان بە ئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان.
خەڵکی ئۆردۆن لە خۆپیشاندانەکەیان دا کە بە ئاراستەی لایەنگری لە خەڵکی غەزە بەڕێوە چوو لەبەر پاڵپشتیکردنی حکومەتی ئەمریکا لە ڕژیمی زایۆنیستی خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان.
سەعد عەلاوین"ی ئەندامی کۆڕبەندی نیشتمانی لایەنگری لە خۆڕاگری وتی پەیامەکەمان بۆ خۆڕاگری ئەوەیە کە ءیمەش بەشێکین لەو بەرەیەو پاڵپشتی لێ دەکەین.
هەرچەندە چەکمان پێ نیە بەڵام دەتوانین بە هەڵویست و بڕیاری خۆمان سەرەڕای سەرجەم کێشەو شێوازی سەرکوتگەرانە لایەنگری لەو خۆڕاگریە بکەین و داوا دەکەین کە بەردەوام بن لەسەر خۆڕاگریەکەیان کە بەتەمای خوا سەرکەوتن وەدی دێ.
خۆپیشاندەرە ئۆردۆنیەکان خوازیاری دەرکرانی باڵوێزی ئەمریکاو داخرانی ئەو باڵوێزخانە بوون لە وڵاتەکەیان لەبەر لایەنگری بەردوامی لە زایۆنیستەکان و قەڵاچۆی خەڵکی غەزە.