حوزه‌یران 01, 2024 14:23 Asia/Tehran
  • حەماس بە ڕوانگەیەکی پۆزتێڤ وئەرینیەوە چاولە پیشنیاری بایدن دەکەین

دوابەدوای قسەکانی شەوی هەینی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی پیشنیاری نوێ بە بزوتنەوەی حەماس، ئەم بزوتنەوەیە ڕایگەیاندکە بەڕوانگەی پۆزتێڤ وئەرینیەوە چاولەم پیشنیارە دەکەین

لەبەیاننامەی بزوتنەوەی حەماس لەم بارەوە هاتووە: بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بە ڕوانگەیەکی پۆزتێڤ وئەرینی چاولەناوەڕۆکی قسەکانی بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ئاگربڕی پاوەجیی، چوونە دەری هێزە داگیرکەرەکان لە کەرتی غەززە ، چێکردن وئاڵووێرکردنی  یەخسیران دەکات.بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شەهاب ، حەماس پیداگری کرد: ئێمە ئەم هەڵوێستەی ئەمریکا وبیروبڕوایەک کەلە گوڕەپانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی بە پیی زەرورەت وپێویستی کۆتایی دان بەشەڕی غەززە بەدی هاتووە، ئەنجام وئاکامی پاوەجیی ئەفسانەیی نەتەوەی خەباتکاری ئێمە وخۆڕاگرت بوێرانەی ئەوان دەزانین . بایدن وتی: ئیسرائیل پیشنیارێکی گشتداگرت داوە. ئەمە نەخشە ڕێگایەکە کە دەبێتە هۆی ئاگربڕی پاوەجیی وئازادکرانی هەموو یەخسیران . ئەم پیشنیارە لە لایەن قەتەرەوە ڕادەستی حەماس کراوە.

 

سەرپەیڤ