پەلاماری حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەی ڕژێمی زایۆنیستی
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە باسی وەبەرپەلاماردانی بنکەی سوپای زایۆنیستی کرد لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەک دا لەم بارەوە وتی : خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ئەمڕۆ شوێنی سەقامگیر بوونی هێزی دوژمنیان لە بنکەی -بەرکە ریشا -ی داوەتە بەر مووشەک . حیزبوڵڵا ڕایگەیاند ئەم پەلامارە بۆ داکۆکی کردن لە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە و پشتیوانی کردن لە خۆڕاگری بوێرانەی ئەوان ئەنجام دراوە. حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی سێ شەممەش پەلامارێکی بەربڵاوی کردبووە سەر ناچەکانی باکووری ناوچەداگیرکراوە و بەتایبەتی کەریات شەمونە و ئەم پەلامارە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاو لەو ناوچەیە دا . لە کاتی دەستپێکرانی شەڕی غەززە سنوورەکانی لوبنان و ناوچە داگیرکراوەکانیش شایەتی شەڕی نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ڕژێمی زایۆنیستییە.
حیزبوڵڵای لوبنان پێداگری کردووە لەسەر وەستانی شەڕی غەززە وەک شەرت و مەرج بۆ وەستانی پەلامارەکانی بەدژی ڕژێمی زایۆنیستی .
پەلامارەکانی حیزبوڵڵای لوبنان کە بۆ داکۆکی کردن لە خۆڕاگری غەززە و وڵامی پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر خەڵکی سیڤیلی باشووری لوبنان ئەنجام دەبێت بووەتە مۆتەکەیەک بۆ شارۆچکە نشینانی زایۆنیست کە ئەوە چەند مانگە لەبەر ترس و تۆقان لە ناوچە باکوورییەکانی ناوچەکانی داگیرکراو هەڵاتوون .