حوزه‌یران 12, 2024 11:35 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە ٨٠ مووشەک و ڕۆکێتی بەرەو شارۆچکە زایۆنی نشینەکان هاویشتووە و بنکە و مەتەرێزەکانی داگیرکەران لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوی پێکاوە.

حیزبوڵا هیچ ئاماژەیەکی نەکردە زەبر و زیان و یان هەژماری قوربانیانی هێزی زایۆنی. چەن کاتژمێر لەمەوبەریش حیزبوڵڵای لوبنان بنکەیەکی دیکەی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراوی دایە بەر هێرشی مووشەکی. بە پێی ڕاپۆرتی میدیای جەنگی هێزی خۆڕاگریی لوبنان، لەم هێرشە مووشەکییەدا بنکەی "برکە ڕیشا" لە سنووری باشووری لوبنان کرابوویە ئامانج. هاوکات میدیا زایۆنییەکانیش رایانگەیاندووە کە دەنگی ئاژیری وشداری هاویژرانی مووشەک و رۆکێت هەموو شارۆچکەکانی زەرعیت" ، "عەرەب عەرامشە" و "شوومیرا" لە ناوچەی ئەجەلیلی ڕۆژاوا هەڵکەوتوو لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو و سنووری لوبنانی گرتۆتەوە.

هێرشی بێوچانی مووشەکی و درۆنیی حیزبوڵڵا دانیشتووان و کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی تەواو تۆقاندووە. ئەوە چەندومین جارە کە حیزبوڵلای لوبنان هێرش دەکاتە سەر بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو. تا ئێستایش دەیان هەزار زایۆنی لە ترسی هێرشەکانی خۆڕاگری ، شارۆچکەکانی نزیکی سنووری لوبنانیان چۆڵ کردووە و هەڵاتوون. 

سەرپەیڤ