حوزه‌یران 16, 2024 21:50 Asia/Tehran

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە پەیامی پیرۆزبایی کردنی جەژنی قورباندا پێیداگرت لە سەر پێویستیی بەردەوامبوونی گەلی فەلەستین و هێرش کردنە سەر گەمییەکانی دوژمنان.

عەبدولمەلیک حوسی وتی: ئەو وانەیەی کە حەج دەیدات بە موسڵمانان یارمەتیدانی بە دڵ و گیانی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستینە کە بە دەستی دوژمنی زایۆنیی دڕندەوە دەناڵێنێ. موسڵمانان دەبێ ئەرک و بەرپرسایەتیی خۆیان لە یارمەتیدانی گەلی مەزڵوومی فەلەستین لە هەموو ڕێگایەکی یاساییەوە بەجێ بێنن. گەلی ئێمە ئەرک و بەرپرسایەتیی جەهادیی خۆی بۆ یارمەتیدانی گەلی فەلەستین و خەباتکارانی بەجێ دێنێ. حوسی ڕایگەیاند: گەلی ئێمە لە دووی هەنگاوێکی چالاکانەتر و کاریگەرترە لە جێبەجێکردنی هەڵمەتە سەربازییەکانمان و هێرش کردنە سەر گەمییەکانی هاوپێوەند بە دوژمنان. ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ڕوو لە گەلی فەلەستینیش وتی: ئێوە تەنیا نین و ئێمە تا سەرکەوتن لەگەڵتانین.