هەڵمەتی ئەرتەشی یەمەن بۆسەر کەشتیەکی بازرگانی ئینگلیزی
ڕێکخراوی ئاسایشی بازرگانی دەریاوانی ئینگلیز ڕایگەیاند کە کەشتیەکی بازرگانی ئەو وڵاتە لەنێو دەریای سوور نوقم کراوە.
ڕێکخراوی ئاسایشی بازرگانی دەریاوانی ئینگلیزسەرلەئێوارەی دوێنی سێ شەم ڕایگەیاند کە کەشتیەکی بازرگانی توتوری وڵاتەکەی کە ١٢ی ژوئەن لە ٦٦مایلی بەندەری حەدیدە کراوەتە ئامانج.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە سووێنی نوقم بوونی ئەو کەشتیە لەنێو دەریای سوور پەڵەیەکی نەوتیش بەدی دەکرێ.
بەرلەمە یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە وێڕای پشت ڕاستکردنەوەی هێرشکرانە سەر کەشتی توتۆر ڕایگەیاندبوو کە بە زوویی نوقم دەبێ.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ڕآشکاوی ڕایگەیاند کە هێزی چەکداری وڵاتەکەی پێداگرە لەسەر بەردەوامی قەدەغەکردنی دەریاوانی ڕژیمی زایۆنیست یان سەرجەمی ئەو کەشتیانەی کە بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوە بن، تا کوتایی هاتن بە دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و تەواوبوونی گەمارۆی غەزە.
بە وتەی ناوبراو گواستنەوە گەیاندنی نێو دەریای سوور بەرەوڕووی هەموو کەشتیەک جگە لە کەشتیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی کراوەیە.