پەلاماری سەرلەنوێی ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن
سەرچاوە هەواڵدەریە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکاو ئینگلیز سەرلەنوێ هەڵیان کوتاوەتە سەر پارێزگەی ڕیمەی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان.
سەرچاوە هەواڵدەریە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکاو ئینگلیز چوارجار هەڵیانکوتاوەتە سەر کۆگەی حکومەتی دەڤەری جەبینی پاڕێزگەی ڕێمەی ئەو وڵاتە.
پەلاماری ئەمریکاو ئینگلیز بۆسەر یەمەن لەدژکردەوە بە هەڵمەتەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە بۆسەر کەشتیەکانی پەیوەنددار بە ڕژیمی زایۆنیستی لەنێو دەریای سوور و عەرەب و مەدیترانە بەڕێوە دەچێ.
ئەرتەشی یەمەن لە مانگی نوامرەوە بەدەیان هەڵمەتی بەمووشەک و خۆفڕی کردۆتە سەر کەشتیە بازرگانیەکانی پەیوەنددار بە ڕژیمی زایۆنیستی لەنێو دەریاکانی سوورو عەرەب و بە ئاراستەی لایەنگری لە فەلەستینیەکانی کەرتی غەزەش ئەو هەڵمەتانە بەڕێوە دەبا.
لەبەرامبەر دا واشینگتۆن هاوپەیمانی دەریاوانی نێودەوڵەتی بە بانگەشەی ئەوەی کە گۆیا کەشتیەوانی نێو ئەو دوو دەریایە دەپارێزێ پێک هێناوە بەڵام ئەو هاوپەیمانیە بە کردەوە لەبەرامبەر هەڵمەتە موشەکیەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن دا تووشی شکست هاتوە.