حوزه‌یران 20, 2024 11:35 Asia/Tehran
  • سەییدحەسەن نەسرۆڵڵا: هێشتا پەردەمان لەسەر چەکەکانمان لانەداوە/ مژاری پەلاماربۆسەر ئەلجەلیل لەسەرمیزدایە

سکرتێری گشتیی حزبۆڵڵای لوبنان لە ڕێوڕەسمی یادمانی " حاج ئوبوتالیب" فەرماندەی شەهیدی خۆڕاگری وتی: دوژمن بە هۆی پەلامارەکانی خۆڕاگری ناچاربوو بنکە وناوندەکانی خۆی چوڵ بکات ولەپشت چیاکاندا ناوەندوپێگەی تازە بکاتەوەئەمەلەحاڵێکدایە کە ئێمە چەکی نوێمان بەدەس هێناوە وجارێ پەردەمان لەسەریان لانەداوە.حیزبۆڵڵای لوبنان چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند حاجی ئەبوتالیب لە پەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر شارۆچکەی "جۆیا" لە باشووری لوبنان شەهید بووە

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لە سەرەتای وتاردانی خۆی لەهەموو لایەن ووڵاتانێک کەشەهادەتی ئەم فەرماندە جەهادی وخەباتکارەی حیزبۆڵڵایان سەرەخۆشی کردووە ، ڕێزوسپاسی دەربڕیی وهەروەها سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای قودس.سەیید حەسەن نەسرۆڵڵاڕایگەیاند: شەهید ئەبوتالیب وەکوو خەباتکارێکی ئاسایی دەستی بەکارکرد وبەهۆی مەعنەویەت وورەی بەرزی خێرا پێشکەوت. ناوبراو لە سەرەتای گەنجیەتی دا بوو بە فەرماندەی مێحوەری سیدیقین ولەساڵی ١٩٩٢ وەکوو یەکێ لە کادێرەکانی جیهادی چوو بووبۆسنیا وچەندساڵیش لە بنەماڵە وکەس وکاری دوور بوو. ناوبراو وتی: ئەبوتالیب بەرلەساڵی ٢٠٠٠ لە ئۆپراسیۆنی خۆڕاگری بەرپرسایەتی مێحوەری بینت جەبیلی لە ئەستۆدا بوو ولەشەڕی ژوئیەی ٢٠٠٦ بەرپرسی ئەم مێحوەرەبوو . دوای ئەوەلەساڵی ٢٠١٦ هەتا کاتی شەهیدبوونی بەرپرسایەتی یەکەی نەسری لە ئەستۆ دابوو. سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لەم بارەوە پیداگرت: شەهیدبوون نە شکستە ونە مردنە، بەڵکو خاڵی بەهێزە لە بەرەکانی خۆڕاگری دا. مەترسیدارترین شتێک کە دوژمن لەگەڵی ڕووبەڕوویە ، ئەمەیە کە هەرکەس لەم بوارانەدا شەڕبکات، هەڵگروپەیامهێنەری ئەم فەرهەنگوو،بیروهزروئیمانەیە.  

"وەڵامی خۆڕاگری بە ترۆرەکان جیی سەرنج بوو"

ناوبراو لە درێژە دا وتی: شەڕلەبەرەی لوبنان دەوری گرینگی هەبوو وخەساروزیانی مادی، مەعنەوی وڕوحی گەیاندە دۆژمن وکاردانەوەی خۆڕاگری بە ترۆرەکانی ئەم دواییە زۆر جیی سەرنج وگەورە بوو. سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵا ی لوبنان وتیشی: ترۆروشەهادەتی فەرماندەوخەباتکارانی حیزبۆڵڵا عەزم وورەی ئێمەی بۆ بەردەوامکرانی ڕێگاکەمان پەرە پێئەدات. ئەمڕۆ بە لۆتفی ئەم گیانبەخت کردنانە پیداگرتروپاوەجیی تر بۆ بەردەوامکرانی شەڕلەدژی ئیسرائیلین. وتیشی: ئێمە لە هەشتەمی ئۆکتۆبەردالەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەورە ڕووبە ڕوو دەبینەوەو هەروەها درێژە ئەدەین بە زیان وخەساردانی گیانی وماڵیی لەئیسرائیل. لەم بارەوە ئەوشتەی کە خۆفڕی هودهودئەنجامی دا وەبیری دوژمنی دینینەوە. بەرەی پشتیوانی لوبنان کارتێکەری زۆری لە سەرڕەوتی شەڕلەدژی ئیسرائیل هەیە وهەربەم هۆیەوە ئەوان لە هەوڵ دان هەتا بەرەی لوبنان وغەززە لەیەک جیا بکەنەوە.

مژاری پەلامار بۆ سەر ئەلجەلیل لەسەر میزدایە

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵلای لوبنان لە بەشێکی تر لە قسەکانی دا هۆشداری دا بە دوژمنی زایۆنی : پەلامار بۆسەر ئەلجەلیم مژاڕێکە کە لەئەگەریی بەرزبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوە وئاڵوزی لەسەر میزدادەمینێتەوە. دوژمن زیان وخەساری خۆی لە بەرەی باکووردا دەشارێتەوە بەڵام نەیتوانی ژماری کەسانێک کە شارۆچکەکانیان چوڵ کرد، بشارێتەوە.وتیشی: لەسەرەتای شەڕی باهۆزی ئەقسا، ترۆمبیلێکی میدیایی جیهانی بووە کە فەرمانبەریەتیەکەی، بچوک ژماردنی کاروکردەیەکە کە بەرەکانی پشتیوان وخۆڕاگر لە غەززە ئەنجامی ئەدەن . سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا جەختی کردڵ داگیرکەران زیانی خۆیان لە بەرەی باکوور دەشارنەوە هەتا نەکەونە ژێر گوشاری زۆرتر. ٤٢ شارۆچکەی زایۆنی نشین بەشێوەی تۆکمە وتەواو چوڵ کران وشارۆچکەگەلێکن کە ئیتر کەس ناتوانێ لەناویان دا  بژێت.

سکرتێری حیزبۆڵڵای لوبنان وتی: ڕواڵەتی سەربازی ، ئاسایشتی وپیشپێگرانەی دوژمن لە نێوان خەڵک، کۆمەڵگە وجیهان ڕوولە ڕووخان وتێکچوونە وزەخت وگوشاری بەرەکانی لوبنان وبەرەکانی تر وهەروەها پاوەجیی بوونی ئەفساناوی لە غەززە لەسەرڕەوتی دانۆستان ووتووێژەکان کارتێکەریی دەبێت. بەرە پشتیوانەکان بەشێوەی چالاک لە گوڕەپان دا حوزۆریان هەیە . سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لەبارەی هەڵمەتەکانی سوپای یەمەنیش وتی: ئەمریکیی وبەریتانیاییەکان نەیانتوانی گەمیەکانی ئیسرائیل بپارێزن وئەمە شکستێکی گەورەیە بۆ دوو کۆپاپۆڕی دەریایی گرینگ لە جیهان ولە قۆناخی یەکەم کۆپاپۆڕی دەریایی ئەمریکا.ناوبراو ئاماژەی دایە دوو ئەنجام لە بەرەی یەمەن ووتی: یەکەم ئەنجام شکستی ئەمریکا وبەریتانیا ودوهەم ناکارامەیی وناتەوانی ئیسرائیل لەشەڕکردن لەو بەرەیە دایە.دوژمن لەدووی ڕاگەیاندنی سەرکەوتنێکی درۆئین وساختەیە کە لەڕاستی دا هەربوونی نیە. دوژمن لەپێناوی ئەوەدایە هەتا ئەوە وەکوو سەرکەوتنێک بەخەڵکەکەی بناسینێت. ئێمە لەگەڵ ڕاستیەکی زۆرگرینگ ڕووبەڕووین کە لەلایەن غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی دائەنجام بووە وزیانی زۆری لەم ڕژێمە داوە.  

زانیاری نوێ ودروست لەبارەی کەرەسەوئامێر ومەبەست وئامانجەکانی دوژمن لەدەستمان دایە

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان وتی: دوژمن لە هەشتەمی ئۆکتۆبەرەوە تێگەیشتووە کە بنکە وناوەندەکانی دەکەونە بەر پەلامار ودەسڕێژ وئێمە زانیاری پێویستمان لەبارەیانەوە ، پاوەجیی ، کەرەسە وئامێر وتفاق وژمارەیانەوە هەیە ودرێژە ئەدەین بە پەلامار بۆسەر بنکە وناوەندەکانی دوژمن لەبەرنامەیەکی دیاری کراو دا. لەدرێژەیش دا وتی: خۆڕاگری زانیاری نوێ ودروستی لەبنکە وناوەندەکانی دوژمنی ئیسرائیلی لە سنووردا بەدەس هێناوە وخۆفڕی هودهود بە زانیاری گەلێکەوە لە ناوسەرزەویە داگیرکراوەکان دا گەڕاوەتەوە کەئێمە هێشتا بڵاوماقن نەکردوەتەوە. ئێمە زانیاری زۆرزۆرمان هەیە وئەوەی کە دوێنێ بڵاومان کردەوە، دەقەگەلێکە کە لە حەیفا فیلمی لیی هەڵگیراوە. وتیشی: خۆڕاگری بە مەبەستی دانانی کەرەسە وئامێری تەکنیکی ، ڕادار، باڵون و ... ستراتژیای" کوێروکەڕ کردن" ی دوژمنی گرتووەتە بەروبەپێی ڕوانگە وزانیاری ڕوون وئاشکرا ودروست شەڕدەکات.

"هێشتا پەردەمان لە سەرچەکەکانمان لانەداوە"

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لەبەشێکی تر لە قسەکانی دا ڕایگەیاند: ئێمە چەکی نوێمان بەدەس هێناوە وجارێک پەردەمان لەسەر لانەداون. ئێمە ژمارەیەکی زۆر خۆفڕمان هەیە وبڕیک لەوموشەکانەی کە پێویستیمان پییانە بەرهەم دینین.

"هیچ شوێن وجێگایەک لە موشەک وخۆفڕەکانی ئێمە لەئەمان دانیە"

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان وتیشی: هەڕەشەی شەڕلەدژی لوبنان ئێمە ناترسینێت ونابێ ئێمە بترسینێت چۆنکە دوژمن بە باشیی دەزانێت کە ئێمە خۆمان بۆ سەخڵەتترینی ڕۆژەکان ئامادە کردووە وبە باشی دەزانێت چ شتانێک چاوەڕیمانە . هەروەها وتی : دوژمن دەزانێت کە دەبێ لەزەوی ، دەریا وئاسمانەوە چاوەڕوانمان بێت وئەگەر شەڕبسەپێندرێتە سەرلوبنان ، خۆڕاگری بەبێ ڕێ وشوێنێک شەڕدەکات. دوژمن لە دەرنجامی شەڕلەگەڵ لوبنان لەناوچەدا ئاگادارە.

"قۆبریس لە ئەگەریی هاوکاری کردن لەگەڵ ئیسرائیل، بەشێک لەشەڕ دەبێت"

حەسەن نەسرۆڵڵا ئاماژەی دایە هاوکاری حکۆمەتی قۆبریس لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وهۆشداری دا بەو حکۆمەتە: ئێمە هۆشداری دەدەێن بە حکۆمەتی قۆبریس کەئەگەر فڕگە وناوەندوپێگەکانی خۆی لەڕووی ئیسرائیل بۆ وەبەرپەلاماردانی لوبنان بکاتەوە ، بەشێک لەشەڕدەبێت. ئێمە بە یەکگرتوویی ، پشتیوانی ویارمەتی خۆمان بە غەززە درێژە ئەدەین وبۆ هەموو شیمانە وئەگەریەک ئامادەین وهیچ شتێک ئێمەلەبە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانمان ڕاناگرێت.

" ئاگربڕی باێدن بە نتانیاهووئیزن دەدات شەڕبەردەوام بکات"

سکرتێری گشتیی حیزبۆڵڵای لوبنان هەروەها ئاماژەی دایە پیشنیاری ئاگربڕی " جۆباێدن " سەرۆک کۆماری ئەمریکا ولەم بوارە وتی: درزوکەلێنی ئاشكرا وڕوون لە پیشنیاری ئاگربڕی باێدن لە ئارا دایە کە ئیزن دەداتە نتانیاهوو درێژە بدات بە شەڕلە غەززە. ناوبراو وتیشی: هەموو داواکاری خۆڕگری فەلەستین ، ئاگربڕی پاوەجیی لە غەززە دایە ووردیاتی تر جیی دانۆستان وتووێژە.

" باهۆزی ئەقسا مێژووی ناوچە دەگۆڕێت"

سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا لەدرێژە دا وتی: ئەمە گەورەترین شەڕێکە کە ئۆمەتی ئیسلام لە ساڵی ١٩٤٨ سەرکردایەتی کردووە ومێژووی ناوچە دەگوڕێت وتووشی گۆڕانی دەکات.ڕێگە چارەی ئاشکرایە وئۆپراسیۆنی یەمەن ، عێراق ولوبنان بە تەقەوەستان لە غەززە چارەسەر دەبێت.  ناوبراو لەکۆتایشدا ،بەردەوامکرانی گرتنە بەری هەڵوێست لە لاگری وپشتیوانی کردن لە خۆڕاگری بە ئەرکی ئەخلاقی ، ئینسانی ، وئایینی زانی .