ڕێبەری ئەنساروڵڵا: بە برسێتی ڕاگرتنی خەڵک، ئامرازی ژینۆسایدە لە دەستی دوژمنی ئیسراییلیدا
ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن وتی بە برسی راگرتنی بە ئەنقەستی خەڵک یەکێک لەو ئامرازانەی ژینۆسایدە کە دوژمنی ئیسراییلی بەکاری دێنێ.
سید عبدالملک بدرالدین حوثی وتی دوژمنی ئیسراییلی بەردەامە لە سەر دەسدرێژیی دڕندانە و جەنایەتکارانەی بۆ سەر گەلی فەلەستین. حوسی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ زیندانیان و ڕفێندراون لە بەندیخانەکانی دوژمندا بەبرسی ڕادەگیردرێن و بە زۆر مادەی سەیر و نەناسراو لە ڕێگای دەرزی لێدانەوە دەڕژێننە نێو دەماریانەوە کە زیان لە تەندرووستیان دەدات.
ڕێبەری ئەنساروڵلا وتیشی: هێزەکانی خۆڕاگری لە غەززە زەبری قوس لە دوژمنی زایۆنی دەدەن و خۆڕاگریی گەورە و بێوێنەی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە کاریگەرییەکی بەرچاوی داناوەتە سەر ویست و ورەی داگیرکەران. حوسی رایگەیاند: هەڵمەتی تایبەت لە ڕەفەح بەردەوامە و زەبرەکانی دوژمن ڕووی لە زیاد بوون ناوە و ئەوەش بۆ دوژمن گەلێک جێی نیگەرانییە. سید عبدالملک بدرالدین حوثی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە ئەمریکا چەقیوەتە زەلکاوێکی ڕاستینە و شکستێکی کارەساتبار و ڕێبەرانی ئەم وڵاتە دانیانناوە بە لێهاتووییەکانی یەمەندا.