حوزه‌یران 22, 2024 11:35 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ خۆڕاگری لوبنان بنکەی داگیرکەرانی بە خۆفڕی هێرشبەرو مووشەک کردۆتە ئامانج.

بنکەی سەربازی  سماقەی  سەربە ڕژیمی زایۆنیستی لە تەپۆڵکەکانی  کەفەرشوبا  کرایە ئامانج و چەند مووشەکیش بەرەو بنکەی ڕەمسای  سەربە داگیرکەران هەر لە هەمان ئەو تەپۆڵکانە هاویژران.  حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بەهۆی خۆفڕی هێرشبەر بنکەی دەریاوانی ڕەئس ناقوڕە"مان کردۆتە ئامانج و بەشیکیمان لێک بڵاو کردوە. 

حیزبوڵڵای لوبنان وتی خۆڕاگری ئیسلامی بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین لەو کەرتە و لە وڵامی پەلامارەکانی دوژمن لە دەیرکیفا - ئەمڕۆ بەهۆی  ئیسکاد ڕانێکی خۆفڕی هێرشبەر هەڵیکوتایە سەر بنکەی ڕەئس ناقوڕەو بەوردی شوێنی جێگیربوونی ئەفسەرو سەربازەکانی دوژمنی کوتاو زیانی قورسی لێ وەشاندو بەشیکی بنکەکەی کاولکرد. حیزبوڵلا لە راگەیاندراوێکی دیکەش دا ڕایگەیاند کە جیهادگەرەکانمان هەر ئەمڕۆ بنکەی ڕەمسای تەپۆڵکە داگیرکراوەکانی کەفەرشوبای لوبنانیان  بە مووشەک کردە ئامانج و بنکەی رویسە ئەلقەرن - نێو کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعاشی بە خەستی کوتا.

سەرپەیڤ