حوزه‌یران 23, 2024 11:43 Asia/Tehran
  • پەلاماری حیزبۆڵڵابۆسەر بنکەی فەرمادەیی ڕژێمی زایۆنی

حیزبۆڵڵای لوبنان هەواڵی دالە پەلاماربۆسەر بنکەی فەرماندەیی یەکێ لە ناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی لەباکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گیڕانەوە لە ئەلمەیادین ، حیزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لە داکۆکی کردن ولەپشتیوانی کردن لە خەڵکی غەززەو خۆڕاگری فەلەستین وهەروەها لە وەڵام بە هەڵمەتی تیرۆری ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ئەلخەیارە، خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان ئەمڕۆ بە خۆفڕی خۆکوژ، بنکە وناوەندی فەرماندەیی گۆردانی ئەلسهیل یان لە بنکەی زایۆنیەکانی بەیت هیلل داوەتە بەرپەلامارودەڕێژ.لەم پەلامارەدا شوێنی سەقامگیرکرانی ئەفسەران وسەربازانی زایۆنیست دراوەتەبەرپەلاماروژمارەیەک لەوانیان کوشتووە وبریندارکردووە.

لەگەڵ دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی " باهۆزی ئەقسا" لەلایەن گروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین، حیزبۆڵلای لوبنان لەسەروبەندی گیرودەکردنی بەشێکی تایبەت لە سەربازانی زایۆنی لە باکووری فەلەستین ودابەزاندنی زەخت وگوشاربەسەر خۆڕاگری لە غەززە، دەستی کردووە بە ئەنجام دانی هەڵمەتی ڕۆژانە وقورس لەدژی ناوەندوئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنی لەناوخاکی فەلەستینی داگیرکراودا. لەسەرەتای ئۆپراسیۆنی حیزبۆڵڵا لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو، ژمارەیەکی زۆرلەشارۆچکەنشینانی زایۆنی ناچاربوون لەم ناوچەیەداماڵ وخانووبەرەی خۆیان بەجیی بهێڵن وبەپێی ڕاپۆرتی میدیا زایۆنیەکان ، زۆربەی دانیشتووە بەرماوەکان لەم ناوچە، لەگیرەوکێشەی ڕۆحی وڕەوانی لە ڕەنج وئازاردان.میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان ناوە بە خەرجی قورسی شەڕبۆ ئەم ڕژێمە لە هەموو بوارەکان لەوان ئابووری لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو بە تایبەت بەشی کشتووکاڵ.  

 

سەرپەیڤ