حوزه‌یران 23, 2024 08:20 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری رۆژی هەینی ٦ هەڵمەتیان بەدژی زایۆنیستەکان بەڕیوە بردوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی حیزبوڵڵا دا وتراوە کە ڕۆژی هەینی چەندین بنکەی ئەرتەشی دوژمنی زایۆنیستیمان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو کردۆتە ئامانج.

ئەو هەڵمەتانەش لەکاتێکدا بەڕێوە دەچن کە هێزی مووشەکی و خۆفڕانەی حیزبوڵڵا خەوی لە چاوی چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیستی تاراندوە.

لەلایەکی دیکەوە کاربەدەستانی باڵای سەربازی ئەو ڕژیمە وریاییان داوە بەرامبەر بە پەردەان بە هەرچەشنە باڕگرژیەک لەگەڵ حیزبوڵڵا.

هەر لەم پەیوەندیەدا ئیسحاق بریک"ی فەرماندەری پاشەکەوتی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی شەوی هەینی وریایی دا هەڵکوتانە سەر حیزبوڵڵا دەبێتە هۆی شەڕێکی بەربڵاوو ناوچەیی.

ناوبراو وتی: دەسپێشخەریەکەی فەرماندەری گشتی ئەرتەش و وەزیری بەرگری زایۆنیستی بۆ ڕازی بوونی نەتانیاهۆ بۆ پەلاماری هەمەلایەنە بۆسەر حیزبوڵڵا شەڕێکی ناوچەیی لە شەش مەیدان دەخاتە مل ئەو ڕژیمەو لەنێوی دەبا.

بریک وتی کە هەموو ڕۆژێک بە هەزاران مووشەک و ڕاکێت و خۆفڕمان بۆ دەهاوێژن و تاکوو ئێستا بەدەیان هەزار زایۆنیست لە ترسی هەڵمەتی خۆڕاگری لە شارۆچکەکانی سەرسنورەکانی لوبنان هەڵاتوون.

سەرپەیڤ