حوزه‌یران 24, 2024 11:15 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بنکەی مەتەڵەی باکوری خاکی داگیرکراویان کردۆتە ئامانج و لەو هەڵمەتەدا مووشەکێکی دژەزرێپۆش لە ئۆتۆمبێلێک دراوەو سەرجەم سەرنشینەکانی کوژراون و بریندار بوون.

سەرچاوە هەواڵدەریە زایۆنیستەکان"یش پێداگریان کرد کە ڕوداوێکی هەواڵگری سامناک و ئاڵۆز لە شارۆچکەی مەتەڵەی باکوری فەلەستینی داگیرکراو ڕوی داوە.

ئەو سەرچاوانە پێداگریان کردوە کە زرێپۆشێکی زایۆنیستی لە مەتەڵە بەهۆی مووشیکی دژە زرێپۆشی حیزبوڵڵاوە کراوەتە ئامانج و لەئاکامی دا ٥ چەکداری زایۆنیست بە قورسی بریندار بوون.

چەند هەواڵدەریەکیش قسە لە کوژرانی ٥ چەکداری ئەو ڕژیمە دەکەن.

هەڵمەتەکەی حیزبوڵڵا بۆسەر مەتەڵە هاوکات لەگەڵ کۆنفڕانسە هەواڵدەریەکەی نەتانیاهۆ بەڕێوەچوە.

لەلایەکی دیکەوەو هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی کاربەدەستانی زایۆنیست لە حیزبوڵڵا کە تووشی شەڕیان دەکەن، سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە بەهەزاران هێزی دڵخواز بۆ شەڕی زایۆنیستەکانلە ڕۆژانی ڕابردوو پەیوەست بوون بە حیزبوڵڵاوە.

سەرپەیڤ