حوزه‌یران 25, 2024 12:15 Asia/Tehran

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حیزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوە بە هەڕەشەو گوڕەشەی بەرپرسانی رژێمی زایۆنی دژ بە خۆڕاگریی ئیسلامی لەبەر لاوازیی و ترسیان، وتی: لوبنان، شوێنی قەرەبووی شکستەکانی ئیسرائیل نابێ.

شێخ "نەبیل قاووق" لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بەشی زۆری هەڕەشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، نیشانەی لاوازیی و داماوییە نەک هێزمەندیی و دەسەڵات. خاڵی ڕاست ئەوەیە کە هەڕەشەو ترس و تۆقان ، نابێتە مایەی گۆڕانی شکست هێنانی دوژمن.

وتیشی: هەڕەشەکانی ئیسرائیل، ئەنجامی پێچەوانەی هەیە چونکە ترس و تۆقانی شارۆچکەنشینان لە باکور و ناوچەکانی دیکەی سەرزەوینە داگیرکراوەکانی بەدواوە بووە. ئەو هەڕەشەو گوڕەشانە، بۆ زایۆنییەکان متمانەبەخش نیە بەڵکوو ئەوان نوقمی دەریای ترس دەکا. سەرکردەکانی دوژمن هەڕەشە دەکەن، ئەوە لەکاتێکدایە کە ترسی زۆر تەنگی پێ هەڵچنیون و گڕیان گرتووە.

قاووق پێی داگرت: لوبنان، وڵاتێکی بەهێزەو ئاسایشی خۆی لەکەس داوا ناکا، ئەوەی وا لوبنان دەپارێزێ، دەسەڵات و هەڵمەتە لەناخافڵ و سەرسامکەرەکانی خۆڕاگرییە، مووشەک و درۆنەکانی خۆڕاگری دەتوانن ئامانجەکانیان لەهەر شوێنێک کە بخوازن، بپێکن. لوبنان، شوێنێک نابێ بۆ قەرەبووی شکستەکانی ئیسرائیل بەڵکوو گۆڕەپانی شکست هێنان بە دوژمنی زایۆنی و شوێنێک دەبێ بۆ سەرکەوتن و پێش پێگرتن بە جم وجۆڵی شیمانەیی دوژمن.

سەرپەیڤ