حوزه‌یران 26, 2024 13:15 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی حکومەتە کاتیەکەی لوبنان ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگەی ڕاگرتنی شەڕی نێوان حیزبوڵڵاو ڕژیمی زایۆنیستی لە باشوری لوبنان بەڕێوەبردنی بڕیارنامەکەی ١٧٠١"ی ئەنجوومەنی ئاسایشە.

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی حکومەتە کاتیەکەی لوبنان دوێنێ سێ شەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا وتی: کلیلی هیوربوونەوەی باشوری لوبنان و ڕاگیرانی دەستدرێژیەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و تەنیا ڕێگەی ڕاگرتنی شەڕی نێوان حیزبوڵڵاو ئەو ڕژیمە لە باشوری لوبنان بەڕێوەبردنی بڕیارنامەکەی ١٧٠١"ی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە.

بەپێی ئەو بڕیارنامە حیزبوڵڵای لوبنان دەبێ تا ڕوباری لیتانی پاشەکشە بکاو بوار بڕەخسێنێ بۆ جێگیربوونی ئەرتەشی نیشتمانی لوبنان و هێزەکانی پارێزەری ئاشتی لەو شوێنەو هاوکات ئەرتەشی زایۆنیستەکانیش دەبێ هاوکات لەگەڵ جێگیربوونی ئەو هێزانە، ئەو شوینانە ڤبەجێ بهێڵێ.

نوسینگەی میقاتی ڕایگەیاند کە جێگیرکردنی ئاگربڕ لە کەرتی گەزە شوێنەوارێکی هاوشێوەی لەسەر باشوری لوبنان دەبێ و و ئەو وڵاتە پێداگرە لەسەر پێویستی یەگجار زۆری کۆتایی هاتنی سەڕو گەرانەوە بۆ ڕێگەچارەسەری پێکهێنانی دوو حکومەت.

سەرپەیڤ