ته‌مووز 01, 2024 12:25 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریە زایۆنیستەکان دانیان نا بەوەدا کە لەئاکامی هەڵمەتە خۆفڕیەکەی حیزبوڵڵا بۆسەر گوڵانی داگیرکراو ٩ زایۆنیست بریندار بوون.

هەڵمەتی بەخۆفرێ حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر بنکەیەکی زایۆنیستەکان لە گوڵانی داگیرکراو زیانێکی قورسی لە دوژمنی زایۆنیست وەشاندوە.

میدیا زایۆنیستەکانیش دانیان نا بەوەدا کە لەئاکامی تەقینەوەی خۆفڕێکی حیزبوڵڵای لوبنان لە گوڵانی داگیرکراو نۆ زایۆنیست بریندار بوون کە برینی سێ کەسیان بە سەخت و قورس ڕاگەتیەندراوە.

هەواڵدەری مەیادینیش هەڵمەتی بەخۆفڕی حیزبوڵڵای بۆسەر بنکەی زایۆنیستی ڕاویەی بە کەم وێنە پێناسە کردو بەڕاشکاوی وتی کە ناوچەی بەئامانج کراوی ئەو هەڵمەتە ١٥ کیلۆمیتر لە خاکی لوبنان و خاکی داگیرکراو دوورە.

ماوەیەک لەمەوەبەریش حیزبوڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە بنکەی گوردانی زرێپۆشی تیپی ١٨٨ی ئەرتەشی زایۆنیستی لە بنکەی ڕاویەی بە خۆفڕ کردۆتە ئامانج کە لەئاکامی دا بینای بنکەی فەرماندەرایەتی چەکدارانی ئەو ڕژیمە تێک ڕماوەو ئاگری تێبەر بوە.

سەرپەیڤ