ته‌مووز 02, 2024 07:00 Asia/Tehran

خۆپیشاندانی شەوی رابردووی جوولەکە حەریدیەکانی نێو خاکی داگیرکراو، بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ سەربازی زۆرەملی لەنێو ئەرتەشی زایۆنیست بەهۆی پەلاماری پۆلیس توندو تیژی لێکەوتەوە.

حەریدیەکان بە کۆبونەوەیان لە قودسی داگیرکراو بۆ دژایەتی کردن لەگەڵ سەربازی زۆرەملی لەنێو ئەرتەشی زایۆنیست خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان وەڕێ خست.

ئەو ناڕازیانە ئۆتۆمبێلی ئیسحاق گۆڵدکێنێف"ی وەزیری نیشتەجێکردنیان لە قودسی داگیرکراو گەمارۆ داو بەردبارانیان کردو ڕایانگەیاند کە ناچنە سەربازی زۆرەملی.

پۆلیسی ڕژیمی زایۆنیست بە ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن هەڵیان کوتایە سەر ئەو ناڕازیانەی کە لەسەر شەقامەکانی قودسی داگیرکراو ئاگریان کردبۆوە.

حەریدیە ناڕازیەکان هاوکات هەوڵ لەپێناو پەسەندکردنی یاسای سەربازی زۆرەملیشیان بۆ گەنجەکان شەرمەزار کرد.

پرسی ئەرکی سەربازی زۆرەملی زایۆنیستەکان بۆوێنە یەکێکە لە ئاڵۆزترینی ئەو کێشانەی کە هەر لە سەردەمی ڕاگەیاندرانی دامەزرانی ساختەی خۆیەوە تووشی هاتوەو ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە کێسەیەکی ڕامیاری زۆر لەةیو لایەنە سیاسیە ڕاستخوازو چەپخوازەکانی ئەو ڕژیمە سەر هەڵبداو بۆشایەکی قولیش بکەوێتە ةێوان زایۆنیستە سیکۆلارو ئۆرتۆدۆکسە حەریریەکانی نێو خاکی داگیرکراو.