ئاگربەر بوون لە بنکەی تۆپخانەی ڕژیمی زایۆنیستی لەئاکامی هەڵمەتی بە خۆفڕی خۆڕاگری لوبنان
خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند کە هەڵمەتێکی خۆفڕانەی کردۆتە سەر باکوری خاکی داگیرکراو.
خۆڕاگری لوبنان ڕایگەیاند، خەباتگێرەکانمان ئەمڕۆ شەممە، هەڵمەتێکی خۆفڕانەی کردۆتە سەر بنکەی تۆپخانەیی گوردانی ٤٠٣ی سەر بە لەشکری ٩١ی ئەو ڕژیمە لە بیت هیلەل کە بوە کە بۆتە هۆی ئاگرتێ بەر بوونی.
کەناڵی جەزیرەش ڕایگەیاند کە دەنگی ئاژیری مەترسی لە کریات شێمۆناو جەلیلی سەرو لەئاکامی موشەکباران لە لوبنانەوە وەدەنگ هاتوە.
حیزبوڵڵای لوبنان دوێنێش لەدژکردەوە بەرامبەر بە تیرۆری فەرماندەیەکی بەهۆی پەلاماری خۆفڕیانەی زایۆنیستەکان ٢٢٠ موشەکی هاویشتە باکوری خاکی داگیرکراو.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی توێژینەوەی ئاڵما، حیزبووڵڵا ٧٥ هەزار مووشەک و ڕاکێتی لەدەستایە و خاوەنی زەڕاتخانەیەکی دیکەشە کە ئەویش ٢٥٠٠ خۆفڕی جۆربەجۆر لە خۆ دەگرێ کە دەتوانێ لانیکەم لە دە ڕۆژی یەکەمی ئەگەری هەرچەشنە شەڕیکی لەگەڵ زایۆنیستەکان لەڕۆژێک دا کەمەکەی ٣٠٠٠ موشەک بهاوێژێتە خاکی داگیرکراوو ئەوەش بۆتە هۆی ترس و سام لەنێوان کاربەدەستانی زایۆنیست.