ته‌مووز 17, 2024 10:14 Asia/Tehran

ڕێ و ڕەسمی تازیەباریی بە بۆنەی شەهید بوونی حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) ، لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و لە مەودای دووسەد مەتریی بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی بە هاواری لەبەیک یا حسێن بەڕێوەچوو.

عاشقانی ئیمام حسێن (ع) لە سنووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراودا و لە مەودای دووسەد مەتریی بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کەفەرکەلا، دەستیان دایە سینگ کوتان و نەوحە خوێندن بۆ بەرزڕاگرتنی یادی حەزرەتی ئیمام حسێن(ع) و شەهیدانی دەشتی کەربەلا. تازیەبارانی لوبنانی بە نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ ئارمانجەکانی شەهیدانی کەربەلا، شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتی کردنی خەڵکی فەلەستینیان بە درێژەی ڕاپەڕینی عاشوورا و حەماسەی حسێنی ڕاگەیاند. خەڵکی کەفەرکەلا و ناوچە باشوورییەکانی دیکەی لوبنان پاش بەجێهێنانی تازیەباری، تەرمی شەهیدان مووسا سلێمان و نەجیب حەلاوییان لە کەفەرکەلا بەڕێ کرد و ناشتیان. 

هاوکات لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا ڕێ و ڕەسمی تازیەباری بۆ حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) بەڕێوەچوو. 

سەرپەیڤ