ته‌مووز 17, 2024 20:25 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتاردانی بەبۆنەی عاشورا، پێی داگرت؛ هەڵمەتی"باهۆزی ئەقسا"ی موقاوەمەی فەلەستین، شەڕی گشت ئۆممەتی عەرەبی و ئیسلامییە.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لەوبارەوە وتی: بە کەسانێک کە دەیانەوێ ئەو رژیمە داگیرکەرە بەڕەسمییەت بناسین و تەئیدی بکەین و پەیوەندیمانی لەگەڵ ئاسایی بکەینەوە، هەمان قسە دەڵێین کە ئەبا عەبدوڵڵاهولحوسێن(ع) لە کاتی گەمارۆدراندا فەرمووی: سوێند بەخودا نە ملکەچتان دەبم و نە وەک کۆیلەکانیش هەڵدێم.

ناوبراو پێی داگرت: ئێمە پاڵپشتی خەڵکانێک دەبین کە بەهۆی داگیرکەریی، کوشت و بڕ، دەسدرێژکاریی و هەڕەشە، لەلایەن رژێمی داگیرکەری زایۆنییەوە، پەلامار دراون. سێ وڵاتی عەرەب هەن کە هەروا راستەوخۆ لەبەر داگیرکران، دەسدرێژکاریی و ترۆریزمی ئیسرائیل، ڕەنج دەکێشن و ئەو سێ وڵاتەش بریتین لە، فەلەستین، لوبنان و سوریا. ئۆممەتی دوو ملیارد کەسیی موسڵمان بەهۆی تاوانکارییەکانی دوژمن دژ بە غەززەو داگیرکرانی مزگەوتی ئەقسا، بێ ڕێزیان پێ دەکرێ، بۆیە ئێمە لێرەین هەتا یارمەتیدەری فەلەستین، کەرتی ستەملێکراوی غەززە، لێواری رۆژاوا و خەڵکی لوبنان بین لەو شەڕەدا، شەڕ و هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا، شەڕی هەموو ئۆممەتەو بۆ یەکەمجارە کە رژێمی زایۆنیستی خرابترین رۆژەکانی لە کاتی دامەزرانییەوە تاقی دەکاتەوەو پێ دەچێ ئەو رژیمە، نەتوانێ ئامانجەکانی مسۆگەر بکا، بۆیە بە کوشتنی خەڵکی سیڤیل، شکستی خۆی دەشارێتەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها وتی: هەموو هەوڵی رژیمی داگیرکەر بۆ شاردنەوەی خەسار و زیانی گیانی و ماددیی خۆی، چ لە کەرتی غەززە و چ لە لێواری رۆژاوا و چ لە باشوری لوبنان، بێ ئاکام بووەو ئاشکراش بووە کە نۆ هەزار و ٢٥٤ کەس لە ئەفسەران و چەکداران، بەشێوازی جۆربەجۆر بریندار بوون یان تووشی کەمئەندامی بوونە.

وتیشی: ئەمریکا، بەرپرسایەتی تەواوی کۆمەڵکوژییەکانی دوژمنی ئیسرائیلی لە ئەستۆیە لەبەر ئەوەی چەکئامێری بۆ ئامادە دەکاو درێژەی کرانەئامانجی کەسانی مەدەنی، موقاوەمە بەرەو تێگرتنی مووشەک و کردنەئامانجی ئەو کۆلۆنیا تازانەی پێشتر نەکراونە ئامانج، پاڵ پێوەدەنێ.

سەرپەیڤ