زیلەی خافڵگیرانەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ئیسراییل
زیلەی خافڵگیرانەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە ئیسراییل
تهمووز 19, 2024 22:18 Asia/Tehran
خۆڕاگریی ئیسلامی یەمەن دوابەدوای درێژەپێدرانی کوشت و کوشتاری دڕندانەی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بە هەڵمەتێکی درۆنی هێرشی کردە سەر تلاڤیڤ.
یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە سوپای یەمەن لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا تلاڤیڤی لە فەلەستینی داگیرکراو کردۆتە ئامانج. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیش دانیان ناوە بەوەیدا کە درۆنێکی گەورە لە لای دەریاوە لە ئاستێکی نزمدا نزیکی تلاڤیڤ بۆتەوە و ڕوون نییە کە چۆن توانیویەتی بە هەموو چینەکانی سیستەمی بەرگریدا تێپەڕێت و بەر بینایەک لە تلاڤیڤ بکەوێت.