پەیامی گوردانەکانی قەسام لەدوای شەهیدکرانی هەنیە
گوردانەکانی عیزەدین قەسام"ی لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە سەرۆکانی خۆڕاگری فەلەستین بەر لە خەباتگێرەکانیان پلەی بەرزو مەزنی شەهادەت بەدەست دەهێنن.
گوردانەکانی عیزەدین قەسام"ی لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لە ڕاگەیاندراوەکەی دا ئەمڕۆ هەینی وەک ڕۆژی تورەیی گشتی بوەک شەرمەزاری تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە و ژینۆسایدی خەڵکی غەزە ڕاگەیاندو هاوکات وێڕای ئاماژە بە جیهادگەری و فیداکاریەکانی ئەو شەهیدە مەزنە لەپێناو ئازادی و دواجار شەهیدکرانەکەی لە بەشەرەفانەترین شەڕ واتە باهۆزی ئەقسا پێداگری کرد کە دوژمنی زایۆنیست تێچووی دڕندەکاریەکانی دەداتەوە.
قەسام لە ڕاگەیاندراوەکەی دا پیداگری کردوە کە ئەو فەرماندەرە جیهادگەرە لەدوای تێپەڕاندنی ڕێبازێکی تژی لە جیهادو لەخۆبوردویی و لەگەڵ قۆناغەکانی بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەو تێپەڕاندنی هەڵوێستی جیهادگەرانە شەهید کرا.
ناوبراو لە بارودۆخە جۆربەجۆرەکان دا ڕۆڵ و کاریگەری دیارو بەرچاوی هەبوەو لەم پێناوەدا زۆر لەخۆبووردویی کردوە بۆ پرس و کێشەی فەلەستین و ڕۆڵێکی گرینگیشی هەبوە لە بەهێزکردنی خۆڕاگری و یەکپارچەکردنی چالاکی و کاری گەلی فەلەستین و ڕێکخستنی هێزو ڕێنوێنیەکەی بەرەو قودس و دواجاریش شەهید کرا.