کەوتنەخوارەوەی درۆنی پێشکەوتووی ئەمریکایی لە باکووری یەمەن
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای یەمەن رایگەیاند؛ درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکای لە باکووری یەمەن خستۆتە خوارەوە.
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای یەمەن ئەمڕۆ یەکشەممە درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکای لەمۆدیلی "ئێم کیو ناین"ی لە پارێزگای سەعدە خستەخوارەوە. درۆنی ئێم کیو ناین یەکێک لە پێشکەوتووترین درۆنە ئەمریکاییەکان دێتە ئەژمار بە نرخێکی نزیکەی سی ملوێن دۆلاری و خستنەخوارەوەی پیشاندەری پێشکەوتن و توانای بانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای یەمەن پیشان دەدات.
هێزی چەکدارەکانی یەمەن پێشتریش چەن درۆنی ئەمریکاییان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە شوێندۆزی کردبوو و خستبوونیانە خوارەوە. سوپای یەمەن لە ماوەی چەن مانگی رابردوودا و بۆ پاڵپشتی کردنی خۆراگریی فەلەستین چەندین گەمیی زایۆنی و درۆنی پێشکەوتوویی ئەمریکای پێکاوە و خۆی بەڵێنمەند کردووە بەوەی هەتا ئەو کاتەی ڕژێمی ئیسراییل پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە رانەگرێ، هێرشەکانی بۆ سەر گەمی و درۆنە ئەمریکاییەکان بەردەوام کات.