ئاب 06, 2024 09:45 Asia/Tehran

لەبەر بارینی توندی باران لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پاکستان بەتایبەت ئەیالەتی پەنجاب و خەیبەرپەختوخای ئەم وڵاتە لەماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا لانیکەم سەد و چوار کەس کوژران و زیانێکی زۆر لە ماڵەئاوەدانەکان کەوتووە.

ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پاکستان ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا لەبەر ئەو ڕووداوانەی کە بە هۆی هاتنی بارانی توند قەوماون  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پاکستان، لانیکەم سەدوچوار کەس کوژراون.

لەم ماوەیەدا هەروەها سەدوبیست وشەش کەسی دیکەش لەبەر ڕووداوگەلێکی وەک ڕووخانی میچ و دیوار لە ناوچە گوندنشینەکانی پاکستان و هەروەها  کەوتنی کارەبا و هەورەبرووسکە بریندار بوون و  دەوترێ نیزیکەی پێنسەد ماڵی ئاوەدانیش لەبەر ئەو بارینانە زیانێکی زۆریان وێ کەوتووە.

میدیا خۆجێییەکانی پاکستان ڕایانگەیاند لەبەر بارینی باران، ڕێگەی هات و چووی نێوشاریش لە هەندێ ناوچەی ئەیاڵەتی خەیبەر پەختونخا و بەلووچستان داخراون و هەروەها چەند کێویش  لە دەورووبەری شارە جۆربەجۆرەکان ڕووخاوە . 

زۆربەی خەسار و زیانی بارینی وەرزانەی ئەمساڵی پاکستان لە ئەیالەتی پەنجاب بووە  کە   سی و نۆ کوژراوی لێکەوتوەتەوە.

سەرپەیڤ