ئاب 11, 2024 10:24 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵای یەمەن: لاوازیی جیهانی رۆژاوا ، رژیمی زایۆنی هان دەدا تاوانەکانی بەردەوام بکا

ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ئیدانەکردنی توندی تاوانی تازەی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، رایگەیاند کە لاوازیی وڵاتانی رۆژاوایی و ئیسلامی، دەبێتەهۆی ئەوەی زایۆنییەکان بەردەوام بن لە درێژەدان بە تاوانکارییەکانیان.

"محەممەد عەبدوسەلام" سەرۆکی شاندی وتووێژکاری یەمەنی لە کاردانەوە بە تازەترین تاوانی رژیمی زایۆنیستی لە کوشت وبڕی زیاتر لە١٠٠ فەلەستینی لە ریزەکانی نوێژدا، پێی داگرت، ئەو تاوانە دڕندانەی رژیمی جەنایەتکاری زایۆنی ئەنجامی داوە، بە پشتگریی تۆکمەوتەواوی ئەمریکا جێبەجێ بووە. تاوانێک کە ئاوارە فەلەستینیەکانی لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی بەیانی لەناو قوتابخانەیەک لە ناوەندی شاری غەززە کردۆتەئامانج.

عەبدوسەلام هەروەها پێی داگرت: عەرەبەکان و موسڵمانان، بەرپرسایەتییەکی گەورەیان لەهەمبەر غەززەدا لەئەستۆیەو هەرکەس کە لە جێبەجێکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییە دینی و مرۆییەکانی سەبارەت بە غەززە، سست بجوڵێتەوە، تووشی ئابڕووچوون و سەرشۆڕشی دەبێ.

ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی : هەرئەو بێ ئابڕوویی و سەرشۆڕییە، دوژمنی زایۆنی هان دەدا ژینۆسایدەکانی لە غەززە، درێژە پێ بدات.

سەرپەیڤ