ئیهوود باراک: ئامانج لەمەرج دانانی نەتانیاهۆ لەکارخستنی ئاکامی کۆبوونەوەکانی ڕێککەوتنی ئاشتیە
سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ڕژیمی زایۆنیست لە کاردانەوە بە پێشنیارە بەرباسەکەی ةیو کۆبوونەوەکانی ڕێککەوتنی ئاشتی لە دۆحەی قەتەر وتی کە سەرۆک وەزیرانی هەنوکەی ڕژیمەکەی بەنیازی کۆسپ و تەگەرە خستنەسەر ڕێگەی وەدەستهێنانی ڕێکەوتن لەسەر ئاگربڕو گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکانە.
ئیهوود باراک"ی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ڕژیمی زایۆنیست لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە بنیامین نەتانیاهۆ بۆ دڵنیابوونی لە پەککەوتنی ئەو وتووێژانە مەرج و تێبینی نوێی هێنانە بەر باس و گیراوە زایۆنیستەکانیش هەروا لەبەردەستی خۆڕاگری دان، چونکە نەتانیاهۆ لەنێوان مانەوەی لەدەسەڵات وڕزگارکردنی ئەو گیراوانەدا دوودڵەو لەبەرامبەردا خۆی ملکەچی بتسلئیل ئیسمۆتریج"ی وەزیری دارایی و ئیتامار بن گویری وەزیری هەوالگری نێوخۆیی دەکا.سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ڕژیمی زایۆنیست وتیشی ئێمە پێویستە و دەبێ پێشنیاری چارەسەری ئەو قەیرانە قەبوول بکەین ، چونکە دژایەتی کردنی ئەو پێشنیارە بەواتای لەداردرانی گیراوەکانە.