ئاب 18, 2024 21:14 Asia/Tehran
  • میدیا عبرییەکان: ئەگەری ئەوە هەیە درۆنی ناسکەری  حیزبوڵا چووبێتە نێو شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهووە

میدیا عبریزمانەکان باسی ئەوەیان کردووە ئەگەری زۆرە درۆنێکی ناسکەری حیزبوڵا خۆی کردبێتە شوێنی تایبەتی نیشتەجێبوونی نەتانیاهووە و وێنە و گرتەی لەم شوێنە گرتووە.

ڕۆژنامەی عبریزمانی ئیسراییل هیوم ڕاپۆرتی داوە ئەگەری ئەوەی کە درۆنێکی ناسکەری حیزبوڵا دزەی کردبێتە نێو شوێنی تایبەتی نیشتەجێبوونی نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی ئیسراییل لە ناوچەی قەیسەرییە، بۆتە هۆی نیگەرانی و ترس و تۆقانی بەرپرسانی ئیسراییل.میدیا ئیسراییلییەکان ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل هەستاونەتەوە و خۆیان گەیاندۆتە ئەو ناوچەیە، بەڵام نەیانتوانیوە جێگای ڕێک و درووستی ئەو درۆنە بدۆزنەوە. کەناڵی ئەلمەیادینیش ڕاپۆرتی داوە: دەگوترێ درۆنەکەی حیزبوڵا توانیویەتی وێنە بگرێ لە ماڵی نەتانیاهوو.