قەتەر: قسەی دنەدەرانە کاریگەریی نگەتیڤ دادەنێتە سەر هەوڵەکانی دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەززە
ئاب 27, 2024 11:12 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر قسەکانی ئیتمار بن گوێر وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسای بە تووندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئەم چەشنە قسە و باسە دنەدەرانەیە و کاریگەریی نالەبار دادەنێتە سەر ئەو هەوڵانەی لەپێناو دەسڕاگەیشتن بە ئاگربڕ لە غەززە دەدرێن.