بێ متمانەیی چەکدارانی پاشەکەوتی زایۆنیست بە فەرماندەری ئەرتەشی ڕژیمەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430765-بێ_متمانەیی_چەکدارانی_پاشەکەوتی_زایۆنیست_بە_فەرماندەری_ئەرتەشی_ڕژیمەکەیان
ئاکامی ڕاپرسیەک بەدیاری خست کە زۆرتر لە نیوەی چەکدارانی پاشەکەوتی ئەرتەشی زایۆنیست هیچ متمانەیەکیان نەماوە بە فەرماندەری ئەرکانی ئەو ئەرتەشە.
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ئاب 31, 2024 09:26 Asia/Tehran

ئاکامی ڕاپرسیەک بەدیاری خست کە زۆرتر لە نیوەی چەکدارانی پاشەکەوتی ئەرتەشی زایۆنیست هیچ متمانەیەکیان نەماوە بە فەرماندەری ئەرکانی ئەو ئەرتەشە.

ئەو ڕاپرسیە کە لەلایەن بنیاتی ئاسایشی نیشتمانی و ستراتیژیکی زایۆنیستی "مسغاف" بەڕێوە چووە دەرکەوتوە کە زۆرتر لە نیوەی چەکدارانی پاشەکەوتی ئەرتەشی زایۆنیست، هیچ متمانەیەکیان بە فەرماندەرایەتی هێرتزی هالۆی فەرماندەری ئەرکانی ڕژیمی زایۆنیستی نەماوەو بەگشتی متمانەیەکی زۆر کەم ماوەتەوە بە کارگێری فەرماندەرایەتی باڵای شەڕی ئەو ڕژیمە.

ماڵپەڕی لوبنانی "عەهد"یش نوسیویەتی کە بەپێی ئاکامی ڕاپرسیەک، سەدی ٥٨ چەکدارانی پاشەکەوتی زایۆنیست هیچ متمانەیەکیان بە هالۆی نەماوەو سەدی ٤٩ش پێ یان وایە پێویستە فەرماندەری ئەرکانی ئەرتەش بە زوترین کات واز لە پۆستەکەی بهێنێ.

"کابی سیبوون"ی سەرهەنگی پاشەکەوتی ئەرتەشی داگیرکەریش ئاکامی ئەو ڕاپرسیەی بە بوومەلەرزەیەک بۆ ئەو ڕژیمە پێناسە کردوەو نیگەرانیشی ڕاگەیاندوە بەرامبەر بە بێ متمانەیی چەکدارانی پاشەکەوت بە فەرماندەرایەتی ئەرتەشەکەیان.