ڕاگەیەندرانی مانگرتنی گشتی لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i430818-ڕاگەیەندرانی_مانگرتنی_گشتی_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی مانگرتنێکی بەربڵاویان کردووە لە فەستینی داگیرکراودا لە پێناو خستنەبن گوشاری نەتانیاهوو بۆ کۆڵدان بە قەبووڵکردنی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ حەماس، کە ئەم مانگرتنە بڕیارە لە سبەینێوە دەست پێ ببێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 02, 2024 08:15 Asia/Tehran

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی مانگرتنێکی بەربڵاویان کردووە لە فەستینی داگیرکراودا لە پێناو خستنەبن گوشاری نەتانیاهوو بۆ کۆڵدان بە قەبووڵکردنی مامەڵەی دیلبەدیل لەگەڵ حەماس، کە ئەم مانگرتنە بڕیارە لە سبەینێوە دەست پێ ببێ.

سەدان بەڕێوەبەری کەرتی ئابووری و سەرۆک کۆمپانیا و بەرپرسی نەخۆشخانە پێشوازییان کردووە لە بانگەوازی سەندیکای کرێکارانی ئیسراییلی سەبارەت بە مانگرتنی سەرانسەری لە ڕۆژی دووشەممەدا.

ئەم مانگرتنە سەرانسەرییە لە پێناو وەبن گوشارنانی کابینەی ڕژێمی زایۆنی بەڕێوە دەچێ بۆ ئەوەی ناچاری بکەن بە کۆڵدان بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس و دامەزرانی ئاگربڕ و گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە غەززەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییانەیان دژ بە بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو بەڕێوەبردووە، ژمارێک لە شارۆچکەنشینانی زایۆنیش لە بەردەم شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهوو لە ناوچەی داگیرکراوی قەیسارییە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و بە نەیارەتی دەربڕین لەگەڵ بڕیاری کابینەی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە بەردەوامبوونی داگیرکرانی میحوەری فیلادلفیا، خوازیاری واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی دیلبەدیل بوون.