ئه‌یلوول 06, 2024 19:40 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ لایەنگریی لە غەزە

خەڵکی پارێزگەکانی یەمەن لە چل و هەشتەمین هەفتەی لەدوای یەکدا و لە ئاراستەی پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەزە هاتنە سەر شەقام.

پارێزگەکانی سەعدە، ریمە، مەئاریب، ئاب، عومران، تەعز، حەججە، زومار و "جەوف"ی یەمەن ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەڕێوە برد لە پێناو پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین و بە دروشمی لایەنگری لە غەزە و مزگەوتی ئەقسا.

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆیش پارێزگەی سەنعا بوو بە گۆڕەپانی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بۆ لایەنگری لە فەلەستین.

خۆپیشاندەرە یەمەنیەکان وێڕای هەڵگرتنی ئاڵای یەمەن و فەلەستین خوازیاری بایکۆتی بەرهەمی ئەمریکی و زایۆنی بوون و دیسانەوەش پێداگریان کرد لەسەر پاڵپشتی کردنی غەزەو پێبەندیی بە پرسەکانی ئۆمەتی ئیسلام و پیرۆزایتییەکانی.

سەید عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن دوێنێ پێنجشەممە داوای لە خەڵکی ئەم وڵاتە کردبوو تاکوو ئەمڕۆ بەئامانجی لایەنگری لە فەلەستین لە خۆپیشاندانێکی بەملوێن کەسیدا بەشدار بن و پێداگریشی کردبوو کە ئەو ڕژانە سەر شەقامە بۆ مەبەستی سیاسی نیە بەڵکوو بەشێکە لە خەباتی خەڵکی یەمەن چونکە ئێمە هەرگیز دەسبەرداری پاڵپشتیکردنی گەلی فەلەستین نابین.