دەسدرێژیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن
ئهیلوول 08, 2024 14:10 Asia/Tehran
میدیا هەواڵییەکان باسی پەلاماری تازەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەنیان کردووە.
میدیا یەمەنییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارەکانی ئەمریکا و ئینگلیز لە ٣ پەلاماردا ناوچەی "مەیتم" لە ڕۆژهەڵاتی شاری "ئیب" هەڵکەوتوو لە ناوەراستی یەمەنـیان کوتاوە. فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری ئەمریکا و ئینگلیز هەروەها پارێزگای "ئیب"ـیشیان داوەتە بەر پەلامارێکی ئاسمانیی بەربڵاوەوە.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە سوپای یەمەن درۆنێکی جەنگیی ئەمریکایی لە مۆدیلی (MQ-۹) لە کاتێکدا خستۆتە خوارەوە کە خەریکی ئەنجامدانی فەرمانبەرێتیی دوژمنکارانە بووە لە ئاسمانی پارێزگای "مەئاریب"دا.