شەرمەزار کرانی پەلامارەکەی ئیسراییل بۆ سەر هێزی فریاگوزاری لوبنانی
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێوەبەری لوبنان پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر هێزەکانی فریاگوزاری بە بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و دەسدرێژی بۆ سەر بەها مرۆییەکان زانی.
"نەجیب میقاتی" بە شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بۆ سەر هێزەکانی فریاگوزار ڕاشکاوانە رایگەیاند: دوژمنی زایۆنی بایەخ بە هیچکام لە یاسا و ڕێسا و و بەها جیهانییەکان نادات. میقاتی داوای لە نوێنەرانی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و هەروەها هەموو وڵاتانی جیهان کرد ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆیان لە راگرتنی پەلامارە بێوچانەکانی ئیسراییل بۆ سەر لوبنان و وەبن گوشار خستنی ئەم ڕژێمە کە پێبەندی هیچ یاسا و ڕێسایەک نییە، بەجێ بێنن. «عبدالله بوحبیب» وەزیری دەرەوەی لوبنانیش وتی: ڕژێمی ئیسراییل لە ڕێگای ناوبژیوانانەوە پەیامی داوە کە بێتوو تەنانەت لە کەرتی غەززەیش ڕێکەوتنی ئاگربڕ دابمەزرێ، ئەو ڕێکەوتنە راگیردرانی شەڕ لە لوبنان ناگرێتەوە. وەزارەتیی تەندرووستیی لوبنان شەوی ڕابردوو بە پشتراست کردنەوەی هەواڵی شەهیدبوونی سێ ئەندامی تیمی فریاگوزاری خۆی لە پەلامارێکی ڕژێمی زایۆنیدا، ڕایگەیاند؛ ئەم کەسانە خەریکی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی بوون کە بە هۆی پەلامارەکانی ئەمدواییەی ئیسراییل لە گوندی فرۆن هەڵکەوتوو لە باشووری لوبنان کەوتبوویەوە کە وەبەر پەلاماری هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی کەوتن. کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادینیش لە کاردانەوە بە شەهیدبوونی سێ هێزی فریاگوزاری لوبنانی لە پەلاماری ئیسراییلدا، راپۆرتیدا؛ حیزبوڵڵای لوبنان بۆ تۆڵەسەندندەوەی ئەم جەنایەتەی زایۆنییەکان دەستی دایە مووشەکبارانی ناوچەی "اصبع الجلیل"، کە لە باکووری فەلەستینی داگیرکراودا هەڵکەوتووە.