ئه‌یلوول 10, 2024 18:22 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر خوێندنگەیەک لە تەعزی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا خوێندنگەیەکیان لە تەعزی یەمەن بۆردومان کرد.

بە هۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر خوێندنگەی "الجند"  لە شاری تەعز هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن، دوو کچەخوێندکار شەهید بوون و پێنجی دیکەیشیان بریندار. ڕۆژی دووشەممەیش فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەستیان دایە بۆردومانی شارێک لە بەندەری حودەیدە. پەلامارەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن لە کاردانەوە بە هەڵمەتەکانی سوپای ئەم وڵاتە دژ بەو گەمییانەی هاوپێوەند بە ڕژێمی زایۆنییەوەیە کە لە دەریای سوور، دەریای عەرەب و دەریای مەدیتەرانەوە هاتووچۆ دەکەن و لە راستیدا ئەو پەلامارانەی هاوپەیمانیی ئەمریکایی _ بەریتانی لە ئاراستەی پاراستنی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە گەمارۆی دەریایی ئەنجام دەبێ. سوپای یەمەن لە مانگی نۆڤەمبەرەوە دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنی کردۆتە سەر ئەو گەمییە بازرگانییانەی لە دەریای سوورەوە هاتووچۆی فەلەستینی داگیرکراو دەکەن. ئەم ئۆپەراسیۆنانەی یەمەن لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین لە کەرتی غەززەدا بەڕێوە دەچن.