بۆمبای ساعەتی ڕۆخی خۆرئاوایی لە سەروبەندی تەقینەوە دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i431127-بۆمبای_ساعەتی_ڕۆخی_خۆرئاوایی_لە_سەروبەندی_تەقینەوە_دایە
وەزیری جەنگ وکاربەدەستانی ئاسایشتی رژێمی زایۆنی هۆشداری دا بە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ، ڕۆخی خۆرئاوایی هەروەکوو بۆمبایەکی ساعەتی لە سەروبەندی تەقینەوە دایە .
(last modified 2026-06-27T16:23:09+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2024 06:43 Asia/Tehran

وەزیری جەنگ وکاربەدەستانی ئاسایشتی رژێمی زایۆنی هۆشداری دا بە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە ، ڕۆخی خۆرئاوایی هەروەکوو بۆمبایەکی ساعەتی لە سەروبەندی تەقینەوە دایە .

" یۆئاوگالانت" وەزیری جەنگ وسەرۆکەکانی ڕێکخراوە ئاسایشتیەکانی رژێمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی کابینەی ڕژێم بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕۆخی خۆرئاوایی هەروەک بۆمبایەکی ساعەتی لە سەروبەندی تەقینەوە دایە، هۆشداریان دا ، بەبێ گۆڕانی ڕێکار، ڕژێم لەگەڵ تێکەڵچوونی ئاسایشتی مەترسیدار ڕووبەڕوو دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی دەسپێکرانی هەڵمەت وکوژرانی سەدان شارۆچکە نشین .

پیشتر ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سوپای ڕژێمی زایۆنی " بن گوێر" وەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی و" سموتریچ" وەزیری توندڕەوی ئەم ڕژێمەیان  بە هۆکاری ڕاستەوخۆی ئاگرنانەوە لەڕۆخی خۆرئاوایی ناساندبوو. ئەفسەرانی پلە بەرزی ڕژێمی زایۆنی هۆشداریان دا، ئاکاروڕەفتاری بن گوێر کە پەلاماردەکاتە سەر گڵکۆی پیرۆزی قودس وبەپێچەوانەی دۆخی بەردەم ، یەهودیەکان هان دەدات بۆ خوێندنی نوێژی یەهودی لەوێدا ، بووە تەهۆی هەڵخراندنی  ڕق وتوڕەیی فەلەستینیەکان وئەگەریی هەیە دۆخەکە نەتەنیا لە ڕۆخی خۆرئاوایی بەڵکو لە هەموو جیهانی عەرەب شڵەژاوتر وخراپتر بکات.

سوپای ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل لە حەوتەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی داگیرکراو هەڵمەتی سەربازی ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی شەهید وبرینداربوونی ژمارەیەک لە دانیشتوانی ڕۆخی خۆرئاوایی .