ئه‌یلوول 18, 2024 20:40 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی سەرلەنوێی  ئامێرەکانی پەیوەندیی لە لوبنان

میدیاکان باس لە تەقینەوەی دوبارەی چەند ئامێری پەیوەندیی دەکەن لە زاحییەی باشوری بەیرووت و چەند ناوچەیەکی دیکەی لوبنان.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاکان رایانگەیاند، دەنگی چەند تەقینەوە لە "زاحییەی باشوری" بەیروت و چەند ناوچەیەکی دیکەی لوبنان بیستراوە کە لەئاکامی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی ڕووی دا. دوابەدوای تەقینەوەی ئەو ئامێرانە، لەناو چەند ئاپارتمان، ترۆمبیل و ماتۆڕسیکلێت ئاگرکەوتنەوە ڕووی دا. سەرچاوە لوبنانییەکان بە کەناڵی هەواڵیی قودسیان وت: گواستنەوەی بریندارانی تەقینەوەی ئامێرە پەیوەندییەکان بۆ نەخۆشخانەکان بەردەوامە.هەواڵدەریی لوبنان خەبەر ڕایگەیاند: سێ کەس لە ئاکامی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی وایرلێس لە شارۆچکەی "سەحمەر" لە باشوری لوبنان شەهید بوون. ڕۆیتەرزیش بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاسایشی ڕایگەیاند: ئامێرەکانی پەیوەندیی کە ئەمڕۆ لە لوبنان تەقینەوە، جیاوازە لە ئامێرە پەیجەرییەکان کە دوێنێ تەقینەوە.