پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر لوبنان
سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ڕژیمی زایۆنیست هەڵیان کوتایە سەر زاحیەی باشوری لوبنان.
ئامانجی پێکراو لە زاحیەی باشور کە ماڵێکی سڤیلنشینی دەوری کۆگەی قائیم لە نزیک جادەی شەهید سەیدهادی نەسروڵڵای بەیرووت بوو، ژومارەیەک لەخەڵکی نێو بیناکە شەهیدو بریندار بوون کە تاکوو ئێستا ئاماری وردو ناسنامەی شەهیدو بریندارەکان ڕانەگەیەندراوە.ئەمە سێهەمین پەلاماری ئەرتەشێ تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنیستیە لەدوای هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسا بۆسەر زاحیەی بەیرووت و پەلامارەکانی تیرۆری شەهید ساڵح عاروری و شەهید فواد شوکر"یش هەر لەو دەڤەرە ڕویان داوەو پەلامارەکەی ئەمڕۆش هەر تیرۆرێکی ئامانج دار بوە.بەپێی ڕاپۆرتی چەند میدیایەکیش دەستدرێژی ئاسمانی ئەمڕۆ بۆسەر بەیرووت بەهۆی فڕۆکەی ئیف ٣٥و درانی دوو مووشەک لە بینایەکی گەڕەکی جامووس"ی زاحیەش ڕوی داوە.هەواڵدەری لوبنانیش ڕایگەیاند کە چەندین کەسی سڤیل بۆوێنە چەند ژن و منداڵ لەو پەلامارەش دا شەهید بوون و مەبەست لەو پەلامارەش تیرۆری ئیبراهیم عەقیلی بەرپرسی هەڵمەتی سەربازی حیزبوڵڵا بوە.